بوومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی یۆنانی هەژاند

بەگوێرەی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمەریکی، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر لە کەناراوەکانی یۆنان لە باشووری دەریای ئیجە ڕوویدا. بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بوومەلەرزەکە تا قاهیرە هەستی پێکراوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆنانی ANA و تەلەفزیۆنی گشتی ART، ناوەندیی بوومەلەرزەکە لە باشووری دەریای ئیجە تۆمارکراوە کە 15 کیلۆمەتر لە دوورگەی کاسۆسی یۆنانییەوە دوورە. هەروەها لە دوورگەکانی کۆس و ڕۆدس لە دوورگەکانی دۆدیکان و دوورگەی کریت هەستی پێکراوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند "هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی نەبووە، بەڵام نامەیەکی هۆشداریی لە ئەگەری ڕوودانی تسونامی بۆ دانیشتوانی شاری ڕۆدس، کارپاتۆس و کاسۆس نێردراوە.
پەیمانگای جیۆداینامیک بۆ تۆمارکردنی بوومەرلەرزە لە ئەسینا، ئاماژەی بەوە کرد، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی ڕێختەر، لە دووری 420 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەسینا ڕووی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمەریکی، بوومەلەرزەکە نزیکەی کاتژمێر 1:51 خولەکی بەرەبەیان بووە، بە قووڵایی 78 کیلۆمەتر.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، ئیفتیمیۆس لێکاس، سەرۆکی ڕێکخراوی پلاندانان و بوومەلەرزە، ڕاگەیاند "بڕوام وایە ئەم بوومەلەرزەیە، هیچ بوومەلەرزەیەکی دیکە بەدوای خۆیدا نەهێنیت."