گهنجینهی ئهمەریكا: كار لهسهر ههڵگرتنی سزاكانی سهر سووریا دهكهین

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ وەبەرهێنانی نوێ له سووریا چاوەڕێی جێبەجێکردنی مۆڵەتە پێویستەکان دەکەین.
پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و ئەنجوومەنی ئاسایش کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا.
لای خۆیەوە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە ئەنتاڵیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، واشنتن بڕیاری لێخۆشبوونە سەرەتاییەکان بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەردەکات.
باسی لەوەش کرد، ئەمەریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا. گوتیشی: ئیدارەی نوێی سووریا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا ئاسایی بکاتەوە.
سێشەمە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعوودی و ئەەمریکی لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆکانم لەگەڵ محەممەد بن سەلمان و لەسەر داواکاریان سزاکان لەسەر سووریا هەڵدەگرین و دەرفەتێکی نوێیان پێ دەدەین.