نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ململانێی چه‌كداری و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا برسیه‌تیی زیاتر كردووه

نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌بوونی له ڕاده‌به‌دری ئاسایشی خۆراكی منداڵان و هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی به‌های دراو و ململانێ سیاسی و چه‌كدارییه‌كان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌نجامێكی نه‌رێنییان به‌سه‌ر ژیانی چه‌ندین كۆمه‌ڵگه و وڵات دروست كردووه.
هه‌ینی، 16ـی ئایاری 2025، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، ململانێ سیاسی و چه‌كدارییه‌كان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ژینگه‌یه‌كی خراپیان بۆ ئابووریی چه‌ندین كۆمه‌ڵگه و وڵات دروست كردووه و وایان كردووه، برسیه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگه و وڵاتانه‌دا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار بكات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نه‌بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئاسایشی خۆراك و خراپی خۆراكی منداڵان له ساڵی 2024ـدا بۆ شه‌شه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر 295 ملیۆن كه‌س له 53 وڵات و ناوچه‌ی جیهاندا.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی برسیه‌تی له وڵاتان و ناوچه جیاجیاكانی جیهان له ساڵی 2024 به‌راورد به ساڵی 2023 به ڕێژه‌ی 22.6% زیادی كردووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، شۆكی ئابووری بۆ نموونه، هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی به‌های دراو و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ململانێ چه‌كدارییه‌كان له 15 وڵات‌دا له ناویشیاندا سووریا و یه‌مه‌ن، وایكردووه 59.4 ملیۆن کەس ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی برسیه‌تی و خۆراك ببنه‌وه.
له‌م باره‌وه، ڕاین پۆڵسن، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی حاڵه‌ته له ناكاوه‌كان و توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له ڕێكخراوی (فاو)ـی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوویه‌تی، ڕاپۆرته‌كه وێنایه‌كی شۆكهێنه.