حوسیەکان بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن

پاشماوەی هێرشێکی حوسیەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن 'ئەرشیف'
پاشماوەی هێرشێکی حوسیەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن 'ئەرشیف'

حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، بە دوو مووشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی  نێودەوڵەتیی بن گوریۆن لە تەلئەڤیڤ، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلییەکان هات.

یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، حوسییەکانی یەمەن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە "هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کردەیەکی سەربازیدا هێرشی مووشەکیان کردە سەر فڕۆکەخانەی "ئەللود" کە بە ئیسرائیلی پێی دەڵێن فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکەیان بە دوو مووشەکی بالیستی کردووە، کە یەکێکیان بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین 2 بووە، ئەوی دیکەشیان مووشەکی "زولفیقار" بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرلەبەیانی دوێنێش هێزە چەکدارەکانی یەمەن  بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی ئەللود."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment