کارۆلین لیڤیت: ترەمپ هیچ فڕۆکەیەکی بە دیاری وەرنەگرتووە

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە قەتەرەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا نیازی قبوڵکردنی ڕاگەیاند، "پڕۆژەیەکی هێزی ئاسمانییە" و ترەمپ "هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە".
کارۆلین لیڤیت، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن قەتەر ئەو فڕۆکەیە بە دیاری بە ئیدارەی ترەمپ دابێت، ئەو فڕۆکە وەک هێزی ئاسمانی یەک بەکاردەهێنرێت.
هەروەها ڕەخنەی لە میدیاکان گرت و گوتی: ئەوانە میدیای چەواشەکاران
گوتیشی: با بە تەواوی ڕوون بین: حکوومەتی قەتەر پێشنیازی بەخشینی ئەم فڕۆکەیەی کردووە بە هێزی ئاسمانی ئەمەریکا و ئەم بەخشینە بەپێی هەموو پابەندبوونە یاسایی و ئەخلاقییەکان وەرگیراوە.
دەشڵێت: فڕۆکەکان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی و هێزی ئاسمانی ئەمەریکاوە بە بەرزترین ستاندارد بەرزدەکرێتەوە، جەختیشیکردەوە، ئەم فڕۆکەیە بەخشینێکی کەسی یان دیاری سەرۆکی ئەمەریکا نییە. ئەمە بەخشینێکە بۆ وڵاتەکەمان و هێزی ئاسمانی ئەمەریکا."