كۆمیسیۆن ڕوونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی هەڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق دا

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوه و ڕایگه‌یاندووه بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی کە بە دەستەی کۆمیسیاران دراوە لە بڕگەکانی مادەی (10/هەشتەم) لە یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (31)ـی ساڵی 2019، یاسای پارته سیاسییەکان ژمارە (36)ـی ساڵی 2015، و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە (12)ـی ساڵی 2018ـی هه‌مواركراوه، بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ی خواره‌وه دا.
سیستەمی ناو تۆمارکردن و بڕوانامەدانی کاندیدەکان، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ژمارە (3)ـی ساڵی 2025، مادده‌ی یه‌كه‌م:
یەکەم: ئەم زاراوانەی خوارەوە ئەو مانایانەیان هەیە کە بەرانبەریان ئاماژەیان پێ کراوە:
1- کۆمسیۆن: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
2-یاسای هەڵبژاردن: یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە (12)ـی ساڵی 2018ـی هه‌مواركراو.
3-ئه‌نجوومه‌ن: ئەنجوومەنی کۆمیساریان
4- نووسینگه‌ی نیشتمانی: نووسینگەی سەرەکی کۆمیسیۆن لە پارێزگای بەغدایه.
5-نووسینگه‌ی هەڵبژاردنی پارێزگا: نووسینگەی کۆمیسیۆن لە هه‌ر پارێزگایه‌ك سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی هەڵبژاردنه.
6- فه‌رمانگه‌ی پارته‌كان: فه‌رمانگه‌ی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کە بە پێی یاسای حزبە سیاسییەکان ژمارە (36)ـی ساڵی 2015 پێك هاتووه.
7- کاندید: هەر کەسێک کاندیدکردنی بە فەرمی لەلایەن کۆمسیۆنەوە قبووڵ کرابێت بۆ کێبڕکێی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
8. ده‌نگده‌ر: ده‌نگده‌ر هه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقییه کە مەرجە یاسایی و شایستەییەکانی تێدا بێت کە لە یاسای هەڵبژاردن ژمارە (12)ـی ساڵی 2018ـی هه‌مواركراو هاتووە.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 28 ملیۆن کەس لەم هەڵبژاردنە مافی دەنگدانیان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەمساڵ لەدایکبووانی 2007ـیش دەنگ دەدەن کە ئەوانیش ملیۆنێک کەس دەبن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 330 حزب و پارتی سیاسیی لەلایەن کۆمیسیۆن تۆمار کراون و دەبێت هەر هەمووشیان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن سەردانی کۆمیسیۆن بکەن، هەروەها زیاتر لە 60 هاوپەیمانیش تۆمار کراون.