مەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر تێد بەد
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر تێد بەد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر تێد بەد، تاوتوێی گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێم دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد، کۆ بووەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەدا، جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە.

هەروەها گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە بوارەکانی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، وزە و کارەبا، سیستەمی بانکی و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوارییە گشتییەکان و هەروەها هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment