ڕۆژنامه‌یه‌ك: توركیا و ئیسرائیل له باره‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی و توركیا سه‌باره‌ت به هاریكاریی سه‌ربازیی له سووریا گه‌یشتوونه‌ته لێكگه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ریه‌كکه‌وتنێك له نێوانیان ڕوو نه‌دات.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیوم"ـی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، توركیا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا لێكگه‌یشتنیان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ركه‌وتنێك له نێوانیاندا ڕوو نه‌دات.
ڕۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ته‌له‌ئه‌ڤیڤ پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی ده‌كات كه سووریا ده‌بێت له چه‌ك خاڵی بێت.
هاوكات، ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤ، سبه‌ی پێنجشه‌ممه دانوستانه‌كانیان به نێوه‌ندگیریی ئازه‌ربایجان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و ئیسرائیل سێ داواكاری سه‌ره‌كی ده‌خاته به‌رده‌م توركیا.
پێنجشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه چوون و تێیدا شاندی ئیسرائیل دوو داواكاریی سه‌ره‌كی خسته به‌رده‌م شاندی توركیا كه هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندییان به سووریاوه هه‌بوو.
له‌م باره‌وه، ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ڕوونی كردبووه‌وه، ئیسرائیل داوای گه‌ره‌نتی له توركیا كردووه هیچ هێزێكی سه‌ربازی له نزیك سنووره‌كانی دانه‌مه‌زرێنێت كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشه‌كه‌ی بكات؛ هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه، نابێت سووریا هیچ چه‌كێكی ستراتیجیی هه‌بێت و ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
سێشه‌ممه، 5ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامەكانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردبوو، سوپای ئیسرائیل بوونی خۆی لە بەرزاییەکانی جۆلان و ناوچەی پارێزراو لەگەڵ سووریا دوو هێندە کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەنقەرە گفتوگۆی کردووە بۆ هەماهەنگیی چالاکییە سەربازییەکان لە سووریا.