وەزارەتی ناوخۆی سووریا: زیاتر له هه‌شت ملیۆن سووری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه داواكراو بوون

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ندان ملیۆن هاووڵاتیی سووریا لەلایەن دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ڕژێمی پێشووەوە داواکراو بوون و دۆسیه‌ی جۆراوجۆریان بۆ كرابووه‌وه.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، نوورەددین بابا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس، کە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی سووریایە، لەلایەن دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه داواکراو بوون و دۆسییه‌ی جۆراوجۆری سیاسی‌یان بۆ كرابووه‌وه."
نوورەددین بابا، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆسییه‌ی سیاسی‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه له كۆی ئه‌و هه‌شت ملیۆن كه‌سه، ئه‌وانه‌ن له دوای ساڵی 2011ـوه به شێوازیی ئاشتییانه ناڕه‌زایه‌تییان له دژی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ربڕیوه له به‌رانبه‌ریشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرکوت کراون و به شێوازی جیا جیا ئه‌شكه‌نجه دراون.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، بەشێکی زۆریان لە کاتی تێپەڕین بە خاڵە ئەمنییەکاندا، یان كاتێك هه‌وڵی گه‌شتكردنیان داوه، دەستگیرکراون و بڕیاری ده‌ستگیركردنیشیان له لایه‌ن داواكاریی گشتییه‌وه به نهێنی ده‌رچووه.