ئیسرائیل بە نیازە کۆمەڵگەیەکی جوونشین لە ڕۆژئاوای غەززە دروست بکات

ئیسرائیل فراوانکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبووەنی جووەکان لە کەناری ڕۆژئاوای غەززە ڕادەگەیەنێت.

وەزیرانی ئیسرائیل "بی بی سی"یان ڕاگەیاندووە "22 شوێنی نیشتەجێبوونی نوێی جووەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو پەسەند کراون - کە گەورەترین فراوانخوازییە لە ماوەی دەیان ساڵدا.

کۆمەڵگەکە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە نایاسایی سەیر دەکرێن، بەڵام ئیسرائیل دەستی کردووە بە بەفەرمی کردنی خاوەنداریەتی ئەو موڵکانە بۆ جووەکان.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: ئەم هەنگاوە "ڕێگری دەکات لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی کە ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە"، لە کاتێکدا سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فەلەستین ئەم هەنگاوە بە "مەترسیدار" ناو دەبات.

ئیسرائیل لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 شەڕێکی بەرفراوانی لە کەرتی غەززە دەست پێ کرد، ئەمەش دوا ئەوە دێت، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەشدا هەزار و 538 هاووڵاتی ئیسرائیلی و بیانی کوژران کە 286 ئەفسەر و سەرباز و 764 کەسی مەدەنی بوون و 248 کەسیش بە بارمتە گیران.

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment