ریاڵ مەدرید بۆ یەکەم یاریی مۆندیالی یانەکان یاریزانێکی لەدەستدا

بەهۆی پێکانەوە ریاڵ مەدرید لە یاریزانێکی سەرەکی بێبەش دەبێت

تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش دەستپێکی مۆندیالی یانەکان، پێکانی یاریزانێکی سەرەکی یانەکەی راگەیاند.

بە فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید دوورکەوتنەوەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی لە یەکەم یاریی مۆندیالی یانەکان بەرامبەر هیلالی سعوودی بەهۆی پێکانەوە بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی یانە شاهانەکە هاتووە: دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە تووشی پێکان بووە و لە یەکەم یاری جامی جیهانی یانەکان بێبەش دەبێت.

هەر بەهۆی ئەو پێکانەوە کۆرتوا لە دوو یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال، بەرامبەر مەکەدۆنیای باکوور و وێڵز دادەبڕێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاسی ئیسپانی: پێکانەکەی کۆرتوا مەترسیدار نییە و تەنیا پێویستی بە چاودێریکردن هەیە، دوای یارییەکەی هیلال بە شێوەیەکی ئاسایی دەگەڕێتەوە و بەشداریی یارییەکان دەکات.

لە جامی جیهانی یانەکان ریاڵ مەدرید لە یەکەم یاریی خۆی لە 18ی حوزەیران رووبەڕووی یانەی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment