ڤیان سەبری: وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سوودانی بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە کۆ دەبنەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: لەم چەند ڕۆژەدا وەزیرە کوردەکانی بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە کۆ دەبنەوە.
یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: گفتوگۆکان بەردەوامن بەو ئامانجەی بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئایار ڕەوانە بکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت: لەم چەند ڕۆژەدا وەزیرە کوردەکانی بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی مووچە کۆ دەبنەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا، یەک هەڵوێستن و هاوڕان، لەسەر ئەوەی کە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ تایبەت بە ڕاگرتنی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نادەستوورییە.