پێشەوا هەورامانی: خوا لەوانە خۆش نابێت کە میللەتیان برسی کردووە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەوانەی میللەتیان برسی کردووە و لە ماڵی خودان و داوای لێخۆشبوون دەکەن، بڕوا ناکەم خوا لێیان خۆش بێت.
چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، نووسیویەتی: "لەبەر ئەوەی ئێستا هەموویان لە ماڵی خودان و داوای لێخۆشبوون دەکەن! کەس لێرە نییە ئیمزای ئەوە بکات میللەتێک برسی نەکرێت!"
دەشڵێت: ئێمەش هەمان خوا دەپەرستین، باوەڕ ناکەم لێتان خۆشبێت!