بابە شێخی ئێزدیان جەژنە پیرۆزە لە موسڵمانان دەکات

سەماحەتی بابە شێخ، شێخ عەلی شێخ ئلیاس لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

کۆپییەکی پەیامەکە بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 نێردراوە و تیایدا هاتووە: بە بۆبەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە کە یەکەم ڕۆژی دەکەوێتە هەینی 6ی حوزەیرانی 2025، بابە شێخ، شێخ عەلی شێخ ئلیاس گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانی  موسڵمان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

هەروەها داوا لە خوای مەزن دەکات و ئومێدەخوازە ئەم جەژنە ببێتە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ هەموو مرۆڤایەتی جیهان، بە تایبەت بۆ خەڵکی عێراق و کوردستان بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان، ئەم بۆنەیە ببێتە ڕۆژانی سەقامگیری و خۆشی بۆ هەموو مرۆڤایەتی و مرۆڤدۆستان، بۆ ئەوەی بەخۆشی بژین.

سبەی هەینی لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە و هاووڵاتییانی موسڵمان دوای نوێژی جەژن، وەک نەریتێکی ئایینی ئیسلام و کولتوورێکی کوردەواری بە سەردانی یەکتر و بەسەرکردنەوەی کەسوکاریان جەژنە پیرۆزە دەکەن.

 
Fly Erbil Advertisment