گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌غدا دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستی پێ كرد

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ده‌یان كه‌س له ناوه‌ڕاستی به‌غدا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و گردبوونه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌یان كه‌س له نزیك پردی چوارده‌ی ته‌ممووز (كه‌ڕاده) له ناوه‌ڕاستی به‌غدا گردبوونه‌ته‌وه و دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، پرده‌كه‌یان داخستووه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر له هاووڵاتییانی به‌غدا هه‌وڵیان داوه له‌سه‌ر پرده خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییانه گوتووشیانه، ڕێكاری توندیان گرتووه‌ته به‌ر، هاوكات هێزێكی زۆری پاراستنی یاساش له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.