ماکرۆن: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی ڕژدە بۆسەر جیهان

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی ڕژدە بۆ سەر جیهان.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی ڕژدە، بەڵام گەرانەوە بۆ مێزی دانوستان لای ئەورووپا کارێکی بنەڕەتییە.

سەرۆکی فەڕەنسا دەشڵێت: ئەورووپا لەگەڵ ئەوەدایە پرسی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە دانوستان چارە بکرێت.

گووتیشت: دانوستان لەگەڵ ئێران پێویستە پارەدارکردنی گرووپەچەکدارەکانیش لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست بگرێتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندین باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون. و تا ئێستاش هێرشەکان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment