'' لەبەر ئەوەی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بووم زیندانی کرام ''

ساندرۆ رۆسێل سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا
ساندرۆ رۆسێل سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا

ساندرۆ رۆسێل سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە دیمانەیەکدا بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات، هۆکاری سیاسی لە پشت زیندانی کردنی ئەو بوون و لە کۆتاییدا ئەو توانی بەسەر هەموو تۆمەتەکاندا زاڵ بێت و براوەی رەوشت بێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی ABC ئیسپانی، سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت '' ئەو کاتەی کە زیندانی کرام تۆمەتی زۆر بێ مانایان بۆ دروستکردم، تۆمەتەکان وەرزشی نەبوون و سیاسی بوون و '' ئۆپەراسیۆنی کەتەلۆنیا '' بوون ''.

ساندرۆ رۆسێل لە ساڵی 2017 بە تۆمەتی گەندەڵی لە دۆسیەی گواستنەوەی نێیمار بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ ماوەی 645 رۆژ زیندانی کرا، بەڵام دوای چەندین دانیشتنی دادگا دەرکەوت سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بێ تاوانە و ئازاد کرا.

سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لە بەشێکی دیکە دیمانەکەیدا دەڵێت '' ئەو کاتە کارمێن لامێن کە ئێستا دادوەرە لە دادگای باڵای ئیسپانیا، دادوەری کەیسەکەی بووە، ئەو هەڵەی زۆری کرد جا نازانم لە نەزانی خۆی بوو یاخود لەژێرەوە فەرمانی پێدەکرا، دەمەوێت بزانم کێ فەرمانی پێکردووە، دڵنیام کەسانێک بەڵێنی پلە بەرزکردنەوەیان پێداوە بۆیە ئەویش بەم شێوەیە رەفتاری لەگەڵ دۆسیەکەی منی کرد و تاک لایەنانە بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەرکردم ''.

رۆسێل دوای ئەوەی بێتاوان دەرچوو، پاش 645 رۆژ لە زیندان ئازاد کرا و دادگاش بڕیاریدا بە 232 هەزار و 500 یۆرۆ قەرەبوو بکرێتەوە، بەڵام ئەو داوای 20 ملیۆن یۆرۆ وەکو قەرەبوو کردنی خۆی دەکات.

Fly Erbil Advertisment