بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلەی ڕێختەر پاکستانی هەژاند

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمەریکی، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلەی ڕێختەر، ناوەڕاستی پاکستانی هەژاندووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماڵییەکانی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیانراوە.
دامەزراوەی جیۆلۆجیی ئەمەریکی ڕایگەیاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەرخان، لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستانەوە دوورە.
لە ساڵی 2015دا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.5 پلە پاکستان و ئەفغانستانی گرتەوە و نزیکەی 400 کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ساڵی 2005دا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6 پلە پاکستانی گرتەوە و زیاتر لە 73 هەزار کەسی کوشت و نزیکەی 3.5 ملیۆن کەس ئاوارە بوون، کە زۆربەیان لە کشمیر کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوە دەبرێت.