مەسک ڕەخنە لە پرۆژەکەی ترەمپ بۆ باج دەگرێت

ملیاردێری ئەمەریکی ئیلۆن مەسک، ڕەخنەی لە نوێترین یاسای باج و خەرجییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گرت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو یاسایە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە دەنگی لەسەر درا، بە 'شێتانە و وێرانکەر' ناوی برد.
مەسک، لە پلاتۆرمی ئێکس نووسیویەتی: یاساکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ملیۆنان هەلی کار لە ئەمەریکا و زیانێکی ستراتیجی گەورە بە وڵاتەکەمان دەگەیەنێت.
دەشڵێت: ئەو پرۆژە یاسایە پاڵپشتی پیشەسازییە بەسەرچووەکان دەکات لە هەمان کاتدا زیانێکی زۆر بە پیشەسازییەکانی داهاتوو دەگەیەنێت.
دەقی پرۆژە یاساکە 940 لاپەڕەیە، کەمکردنەوەی باجەکانی ساڵی 2017 درێژدەکاتەوە و باجەکانی دیکە کەم دەکاتەوە و خەرجییەکانی سەربازی و ئاسایشی سنوورەکان زیاد دەکات، دەستکەوتێکی گەورەی یاسایی بوو لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ. ئەو شیکارانەی کە پەیوەندییان بە هیچ لایەنێکەوە نییە، مەزەندە دەکەن، ئەو وەشانەی مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کرا، نزیکەی 3 تریلیۆن دۆلار زیاد دەکات بۆ قەرزی نیشتمانی کە ئێستا 36.2 تریلیۆن دۆلارە.
فەرمانگەی بودجەی کۆنگرێس پێشبینییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە ئایا ئەنجوومەنی پیران گۆڕانکاری بەسەردا دێت یاخود چی بەسەر قەرزەکانیدا دێت.
لیژنەی بودجەی فیدراڵی بەرپرسیار، ڕێکخراوێکی سیاسەتی گشتیی بێلایەنە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو "خەمڵاندنی سەرەتایی ئەوەیە، ئەنجوومەنی پیران لە ماوەی دەیەی داهاتوودا 4 تریلیۆن دۆلار بۆ قەرزەکە زیاد دەکات، بە تێچووی سوودیشەوە."