درۆنێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەوتە خوارەوە

درۆنێك له‌ نێوان شارەدێی سه‌رقه‌ڵا و كۆكسی سەر بەشارۆچکەی کفری له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو درۆنەی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەوتووەتە خوارەوە، دوو مووشەکی لێبەستراوە، گوتیشی: دوای کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە، تیمێکی ئاسایشی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بردویانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، درۆنەکە تانکی بەنزینەکەی بەتاڵ بووە و پێدەچێت پێش گەیشتن بە ئامانجەکەی سووتەمەنی لێبڕابێت، هەروەها کەوتنە خوارەوەی درۆنه‌کە زیانی گیانی نه‌بووه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان لەوبارەوە ده‌ست پێ كرد.

هەر لەبارەی درۆنەکەوە، ئەوە ئاشکرا کراوە، درێژی درۆنکە دوو مەترو نیو بووە، دوو مووشەکی لێ بەستراوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، چونکە لە چۆڵاتی کەوتوەتە خوارەوە.

Fly Erbil Advertisment