سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین: لەبارەی چەکدانانی پەکەکە ئاگەدار نەکراوینەتەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین بە کوردستان24ـی راگەیاند: لەبارەی پرۆسەی چەکدادانی پەکەکە لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئاگەدار نەکراونەتەوە.
شەممە 5ـی تەممووزی 2025، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین بە کوردستان24ـی راگەیاند: لەبارەی پرۆسەی چەک دانانی گروپێکی ئەندامانی پەکەکە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، تا ئێستا هیچ داوایەک لەئێمە نەکراوە و ئاگادارنەکراوینەتەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین ئاشکرای دەکات، باس لە هاتنی شاندێکی دەم پارتی دەکرێت بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، چاوەڕێش دەکرێت شاندی وەزارەتەکان ناوخۆی هەرێم و عێراقیش وەک چاودێر لە پرۆسەکە ئامادە بن لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە.
بەپێی زانیارییەکانیش، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو، نزیکەی 40 ئەندامی پەکەکە وەک نیاز پاکی و دەستپێشخەری، لەسەر پێشنیازی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە عەبدولڵا ئۆجەلان چەک دابنێن و لەناوی ببەن.
لە نوێترین کاردانەوەیدا بەرانبەر دانانی چەکی پەکەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: قۆناغێکی نوێی دیموکراسیەت لە تورکیا دەستپێدەکات.