گه‌نجانی عێراق: لایه‌نه سیاسییه‌كان دامه‌زراندن وه‌كوو كارتێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كار ده‌هێنن

هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، لایه‌نه سیاسییه باڵاده‌سته‌كانی عێراق جارێكی دیكه به‌ڵێن به گه‌نجانی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێ بده‌ن، دایانده‌مه‌زرێنن؛ هاووڵاتییانی عێراقیش به ئاشكرا ده‌ڵێن، ڕاست ناكه‌ن و به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق سه‌رقاڵی ڕێكاره كارگێڕی، یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه له 11ـی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی كۆمیسیۆن، هێز و لایه‌نه سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی عێراق جارێكی دیكه و به‌ر له واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه به شێوه‌ی فه‌رمی، به نهێنیی بانگه‌شه‌یان ده‌ستپێكردووه و گه‌نجانی عێراق به به‌ڵێنه‌كانیان فریو ده‌ده‌ن.
گه‌نجانی عێراق به مێدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، كاندیدانی هێز و لایه‌نه سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی عێراق خۆیان لێیان نزیك ده‌كه‌نه‌وه و به‌ڵێنی گه‌وره‌یان پێ ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی به‌ڵێنی دامه‌زراندنیان پێ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان پێ بده‌ن؛ ده‌شڵێن، بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه، به‌ڵێنه‌كانیان ڕاست نین و ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و ده‌ستڕاگه‌یشتنه به به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و لایه‌نه‌كانیان. جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، گه‌نجانی عێراق هۆشیارن و ئاماده نین به به‌ڵێنی فریوده‌رانه، باوه‌ڕیان پێ بكه‌ن، باشترین به‌ڵگه‌ش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بوو له كۆتاییه‌كانی 2023ـدا، كه ڕێژه‌ی به‌شداربوون له سه‌رجه‌م پارێزگانان زۆر كه‌م بوو.
پێنجشه‌ممه، 3ـی ته‌ممووزی 2025، ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕ و ده‌زگا مێدیاییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق به پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه به‌تایبه‌تی به پێشێلكردنی مادده‌ی (14/ چواره‌م -أ)، خه‌ڵك به نهێنیی له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.
وا بڵاو كرایه‌وه، حكوومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌و دامه‌زراندانه چ به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یاخود به گرێبه‌ست هه‌بێت، به شێوازی جیا جیا خه‌ڵكی دامه‌زراندووه، له كاتێكدا جێگه نییه بۆ دانانیان.
ئه‌و په‌یج و ماڵپه‌ڕ و ده‌زگا مێدیاییانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردبوو، حكوومه‌ت بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك ده‌ستی به‌م پرۆسه نهێنییه كردووه.
پێنجشەممە، 3ـی ته‌ممووزی 2025، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشتڕاستی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕ و ده‌زگا مێدیاییه ناوخۆییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دامه‌زراندن به شێوه‌ی نهێنیی له عێراق هه‌یه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گوتبووی، هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسیی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنن.