وەزیری ناوخۆ: سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی باش و سه‌ركه‌وتوو بوو

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: گەشتەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ھەرێم ھەنگاوێكی درووستە

K24 - ھەولێر:

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: ئامانج لە سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ ھەرێمی كوردستان بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان  و بەغدایە، پێموایە سه‌ردانێكی باش و سه‌ركه‌وتوو بوو بەتایبەتی لەم قۆناغەدا.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ گووتی: سە‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە سەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی ھەرێم كۆبوویەوە و دواتر سەردانی  پارێزگای دھۆك، دەروازەی ئیبراھیم خەلیل، كەمپی قادیای كرد ودواتریش سەردانی  قەڵای نزاركێ كرد، كە ھێمای بەرخودانی خەڵكی دھۆك و بادینانە لە ئۆپەراسیۆنی بە ناوی ئەنفال، كە خەڵكێكی زۆر بونەتە قوربانی ئەو ئۆراسیۆنانە و لە نزیكەوە چاوی به‌ بەشێك لە كه‌سوكاری قوربانیانی ئەنفال كەوت.

ھەروەھا گوتی: گەشتەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ھەرێم ھەنگاوێكی درووستە بۆ تێگەیشتن لە ئازارەكانی خەڵكی ئێمە و بێگومان ئەمەش رەنگدانەوەی دەبێت لە سەر پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

Fly Erbil Advertisment