گەنجانی خورماتوو لە پرۆژەی ئاوی خواردنەوە مەلە دەکەن
نەبوونی كارەبا و بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما لە شارۆچكەی خورماتووە وای لە بەشێك لە ھاووڵاتییان كردووە بۆ مەلەكردن و خۆ فێنككردنەوە پەنا ببەنە بەر ئەو پڕۆژەیەی كە ئاوی خواردنەوەی ماڵان دابین دەكات، بە بێ ئەوەی سەلامەت بێت بۆ مەلەوانیكردن و مەرجەكانی تەندروستی سەلامەتی تێدابێت.
پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی خورماتووە، بەشیەکی زۆری گەنجانی شارۆچکەکە بەهۆی كەمی كارەبا و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ڕۆژانە مەلەی تێدا دەکەن، تەها دانشتوی خورماتووە دەڵێت، گەرما و نەبوونی کارەبا هۆکاری سەرەکین ئەم جێگایە بۆمەلەکردن بەکاردێنین. كە لە کاتێکدا دانیشتوانەكەی بۆ خواردنەوە سوودی لێوەردەگرن.
تەها یاسین، دانیشتووی خورماتوو بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە وەکوو گەنجانی خورماتوو دێینە ئێرە مەلە دەکەین، هۆکارەکەشی نەبوونی کارەبای نیشتمانی و گەرمای بەتینە، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە جگە لەو پرۆژەیە هیچ شوێنێکی دیکە نییە بۆپ گەنجان خۆیان فێنک بکەنەوە.
ئەگەر چی مەلەكردن لێرە ھیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نییە و پڕۆژەكە تایبەتە بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی خوورماتوو، بەڵام بەشێك لە ھاووڵاتییان گوێ بەمە نادەن و مەلەی تێدا دەكەن، تەنانەت ساڵانە حاڵەتەكانی خنكانی تێدا ڕوودەدات.
مەروان خورشید، ژینگە پارێز دەڵێت: ئەمە پرۆژەی ئاوی خورماتووە، خەڵکی تەواوی شارەکە سوودی لێدەبینن، هەروەها ساڵانە 8 تا 9 کەس لەکاتی مەلەکردن لەو پرۆژەیە دەخنکێت، کە بەهۆی کەمی کارەباوە خەڵک بۆ خۆ فێنک کردنەوە دێتە ئێرە.
سەرچاوەی ئەم ئاوە دەریاچەی دوکانە، بەڵام تادەگاتە خورماتوو پیس دەبێت و بەرپرسانی ئیدارەی ناوچەکەش نەیان توانیووە پارێزگاری لە پاکوخاوینی ئاوەکە بکەن.