وەزارەتی تەندروستیی غەززە: 105 کەس لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کوژراون

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 105 کەسی دیکە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە كوژران، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی 2023ـوه تا ئێستا بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتەکە كوژراون، گەیشتووەتە 57 هەزار و 680 کەس.
ئەمڕۆ، چوارشەممە، 9ـی تەمووزی 2025، وەزارەتی تەندروستییی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیهنراوێکدا نوێترین زانیاریی سەبارەت بە قوربانییانی كهرته له ئهنجامی هێرشه بەردەوامەکانی ئیسرائیل بڵاو کردەوە، كه بەگوێرەی ڕاگەیهنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا 105 كهس كوژراون و 530ـی كهسی دیكهیش بریندار بوونه.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا کە ئاگربەستەکەی 19ـی کانوونی دووەمی لە غەززە شکاند و لە 18ـی ئادارەوە جارێكی دیكه دەستی پێکردووەتهوه، حەوت هەزار و 118 هاووڵاتی فەڵەستینی كوژراون و 25 هەزار و 368 کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی 2023 تاوەکوو ئێستا بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە كوژراون، گەیشتووەتە 57 هەزار و 680 کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 137هەزار و 409 کەس.
ئاماژە بەوەش کراوە، هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر پاشماوهی خانوو و باڵهخانه ڕووخاوهكانی کەرتهكه ماون و نهتوانراوه دهربهێنرێن.