لە کابینەی نۆیەم، لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مووچەخۆران بە بانکی کرا

لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مووچەخۆران بە بانکی کرا، ئەمەش بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاووڵاتییان.
وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی هەژماری منـەوە دەستی کرد بە پرۆسەی بە بانکیکردن بۆ بەدیهێنانی گشتگیری دارایی بۆ هاووڵاتییان.
ئەم پرۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات و دەبنە خاوەن ئازادی زیاتری تاکە کەسی.
ئامانجی پرۆژەکە:
-پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە.
-پەرەپێدانی گشتگیری دیجیتاڵی کەرتی بانکیی هەرێمی کوردستان.
-هاووڵاتییان بە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان (قەرز، پاشەکەوت، پارەی ئەلیکترۆنی) سوودمەند دەکات.
-ئاستی تێگەیشتنی دارایی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکی بەرز دەکاتەوە.
28ـی شوباتی 2023، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری ''هەژماری من''ـی ڕاگەیاند، کە پڕۆگرامێکی گشتگیری داراییە، بە مەبەستی دابینکردنی ڕێگایەکی پارێزراو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی کەرتی گشتیی بۆ دەستڕاگەیشتن بە مووچەکانیان.