زاناکان لە هەوڵی دروستکردنی خوێنی دەستکرد دان

زانکۆی کۆنستانس لە ئەڵمانیا  و زانکۆی کوین ماری لە لەندەن، لە هەوڵی دۆزینەوە و دروستکردنی خوێنی دەستکرد دان بۆ زیاتر خزمەتکردنی مرۆڤایەتی.

زانکۆی کۆنستانس و زانکۆی کوین ماری بەهاوبەشی ڕاپۆڕتێکیان لەبارەی ئەو هەوڵە بڵاوکردووەتەوە، کە لەدوای چەندین ساڵ توێژینەوە، ئێستا زاناکان توانیویانە بەشێک لەو پێکهاتانە دروست بکەن، کە خانەی خوێنی لێ پێک دێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەردوو زانکۆکە، کێشەی بەردەم زاناکان، وردی و زۆری ئەو پێکهاتانەیە کە لە خانەی خوێندا هەیە، واتە یەک دلۆپ خوێن، پێنج ملیۆن پێکهاتەی جیاوازی تێدایە، کە ئاسان نییە هەموویان لە کاتێکی کەمدا بدۆزرێنەوە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، توانراوە ئامێرێک دروست بکرێت کە زۆرترین پێکهاتەی خوێن لەیەک جیادەکاتەوە، کە دڵۆپێک خوێنی لێ پێک هاتووە، بەمەش هەنگاوێکی گرنگ نراوە بۆ دروستکردنی خوێنی دەستکرد.

کاری سەرەکی خانەی خوێن، گواستنەوەی ئۆکسجینە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستەی مرۆڤ، بۆیە دۆزینەوەی پێکهاتەکانی خانەی خوێن دەستکەوتێکی گەورەیە لەبواری تەندروستیدا و زاناکان دەڵێن: لە داهاتوو کارەکانمان ئاسانتر دەبێت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment