هاووڵاتیانی بەغدا: لە 24 کاتژمێر، کەمتر لە چوار کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە
دۆخی كاره‌با له عێراق تا دێت خراپتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رانبه‌ر پێدانی هه‌ر كاتژمێرێكی كاره‌با به هاووڵاتیان، بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر ده‌پچڕێت، ئه‌مه‌ش كه هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی به‌هێزی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، هاووڵاتیانی خستووه‌ته دۆخێكی سه‌خته‌وه، وه‌ك هه‌میشه‌ش به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌با باس له هه‌ندێك چاره‌سه‌ری ئه‌ندێشه‌یی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش په‌نابردنه به‌ر سیسته‌می سۆلار یانیش وزه‌ی خۆر.
جارێكی دیكه ململانێ نه‌زۆكه‌كان له‌سه‌ر ڕاستی كاره‌با له عێراق سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه، وه‌ك هه‌میشه هاووڵاتیان قوربانی داڕمانی دۆخی كاره‌بان، به‌تایبه‌ت كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌غدا به‌رانبه‌ر پێدانی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێری كاره‌با، 6 كاتژمێر ده‌پچرێت، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی توندی پله‌كانی گه‌رما، ته‌نانه‌ت بووه‌ته هیوایه‌ك لای هاووڵاتیان كه دوو كاتژمێر به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كاره‌بایان هه‌بێت.
هاووڵاتیەکی دانیشتوی بەغدا، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوای 5 یان 6 كاتژمێری بێ كاره‌بایی، ته‌نیا نیو كاتژمێر یانیش 15 خولهك كاره‌با هه‌یه و دواتر دهپچرێتهوه، هه‌ندێك جار ته‌نیا 10 خولهك كاره‌با هه‌یه و پاشان ده‌پچڕێت، هه‌موو ناوچه‌كانی به‌غدا هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ن، من له گه‌ڕه‌كی نه‌سر ده‌ژیم و كاره‌كه‌شم لێره‌یه، هه‌ردووكیان هه‌مان شتن، ناوچه‌ی به‌له‌دیات و ئه‌مین و كهمالیهش هه‌ر وه‌ك ئێره‌ن.
هاووڵاتیەکی دیکە گوتی: كاره‌با زۆر خراپە، نیو كاتژمێر هه‌یه و دواتر 4 كاتژمێر یانیش زیاتر ده‌پچڕێت، هیوادارم دۆخه‌كه وه‌ك سیسته‌می پێشتر لێبێته‌وه، واتا 2 كاتژمێر كاره‌با به‌رانبه‌ر دوو كاتژمێر پچڕان، ئه‌وكات ده‌مانتوانی پشوش بده‌ین، ئێستا به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رمای به‌هێز، ناتوانین بخه‌وین و تا به‌یانی به‌خه‌به‌رین، به‌یانیش كارمان هه‌یه.
هه‌رچی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه، وه‌ك پێشتر كه له هه‌ر هاوینێك چاره‌سه‌ری نەگونجاو پێشنیاز ده‌كات، له‌وانه‌یه جێبه‌جێكردنیان چه‌ندین ساڵی پێویست بێت، به‌ڵام ناتوانێت تووڕه‌یی شه‌قام هێور بكاته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی كاره‌با، خه‌ریكه هاووڵاتیانیش بگه‌نه ئاستی كوڵان.
ئه‌حمه‌د عه‌بادی، گوته‌بێژه وه‌زاره‌تی كاره‌با دەڵێت: حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی كاره‌با، بیریان له پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی خۆر و وزه‌ی نوێبووه‌وه كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان، وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایەکی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، چاره‌سه‌ری دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می سۆلار بۆ باڵه‌خانە حكوومییه‌كان دابنرێت و سێیه‌میشیان ده‌ستپێشخه‌ریی بانكی ناوه‌ندی و بانكه‌كانی دیكه‌یه بۆ پێدانی قه‌رز به هاووڵاتیان بۆ كڕین و دانانی سیسته‌می وزه‌ی خۆر.
وێڕای خه‌رجكردنی سه‌دان ملیار دۆلار له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا بۆ كه‌رتی كاره‌با، كه ده‌كرا به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌ی پاره عێراق بكرابایه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هه‌نارده‌كردنی وزه له جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا هاووڵاتییانی عێراقی له دۆخێكی تاڵی داته‌پینی به‌هێزی كاره‌بادا گوزه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا، كه تێیدا پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه نیوه‌ی پله‌ی كوڵان.