عەبدولخالق تەڵعەت: ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له هێرشه درۆنییه‌كان ئاشكران

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبەشەكانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌غدا نه‌یتوانیوه به ته‌واوی كۆنترۆڵی هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بكات؛ ده‌شڵێت، هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراق ده‌توانن بكه‌رانی هێرشه درۆنییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 17ـی ته‌ممووزی 2025، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبەشەكانی عێراق، له میانی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆ له كوردستان24 گوتی، هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرابوون، هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه و هه‌ر لیژنه‌یه‌كی نوێش له‌م باره‌وه، دووباره بێئه‌نجام ده‌بێت.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتیشی، هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌شدار بوون له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا و ناسراون، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ڕێكاریان به‌رانبه‌ر ناگرێته به‌ر.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبەشەكانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، لیژنه‌كان ڕاپۆرتیان داوه‌ته هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، له كاتێكدا هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراق ده‌توانن بكه‌رانی هێرشه درۆنییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به‌غدا نه‌یتوانیوه به ته‌واوی كۆنترۆڵی هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بكات و توانایه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی نییه.