ده‌ستنووسێكی دیوانی حیکمەی خۆجە ئەحمەد یهسەوی لە ئەفغانستان دۆزرایەوە

ده‌ستنووسێكی دیکەی دیوانی حیکمەی خۆجە ئەحمەد یهسەوی لە ئەفغانستان دۆزرایەوە؛ ده‌ستنووسه‌كه باس لە تەوەرهكانی فێرکاریی ئیسلامی، خۆشەویستی پێغەمبەر (د.خ)، ژیانی دەروێشەکان و وێناکردنی بەهەشت و دۆزەخ دەکات.
چه‌ند ڕۆژ ێك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ستنووسێكی دیکەی دیوانی حیکمەی خۆجە ئەحمەد یاسەوی لە ئەفغانستان دۆزرایەوە كه پێده‌چێت له خۆجه ئه‌حمه‌د له ویلایه‌تی هیرات له‌و وڵاته نووسیبێتی. له‌م باره‌وه، نەسرەتوڵڵا موراد، مامۆستای زانکۆی کابول كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی: بەرهەمەکە ناوازه‌یه و یەکێکە لە کۆنترین نموونەکانی ئەدەبیاتی سۆفیگه‌ریی تورکی و باس لە تەوەرهكانی فێرکاریی ئیسلامی، خۆشەویستی پێغەمبەر (د.خ) و ژیانی دەروێشەکان و وێناکردنی بەهەشت و دۆزەخ دەکات.
نەسرەتوڵڵا موراد ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، کە مێژووی دەستنووسەکە نادیارە، به‌ڵام ڕه‌نگه له نێوان ساڵانی 1789 – 10807 له ویلایه‌تی هیرات له ئه‌فغانستان نووسرابێته‌وه یاخود كۆپی كرابێت.

حیکمەتەکە بە زمانێکی ڕوون و سادە نووسراوە و ئامۆژگاریی ئایینی و ئەخلاقی بە شێوەیەک پێشکەش دەکات کە ئامادەبووان لێی تێبگەن. به‌رهه‌مه‌كه به زمانی توركی چاگاتایی نووسراوه، واته به‌و توركییهی كه دانیشتووانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی كازاخییهكان، تاجیكییهكان، ئوردییهكان، كشمیرهكان و پشتۆنییهكان و ئه‌وانی دیكه قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
كتێبه‌كه‌ی خۆجه ئه‌حمه‌د یه‌سه‌وی له 94 لاپەڕە پێك هاتووه و لاپەڕەی یه‌كه‌می ون بووه، كه پێده‌چێت به‌هۆی كۆنییه‌كه‌یه‌وه نه‌مابێت. لاپه‌ڕه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به ناوی خوا ده‌ست پێده‌كات، لاپه‌ڕه‌ی دووه‌می كه باسی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌كات، تێیدا هاتووه: "پێغه‌مبه‌ر بۆ خۆی شارێك بووه، پڕاوپڕ بووه له شت و به‌سه‌رهاتی سه‌رنجڕاكێش."
خۆجه ئه‌حمه‌د ئیبراهیم یه‌سه‌وی، هۆزانڤان و فه‌یله‌سووفی توركی (1093 – 1166)، له شاری توركستان له كۆماری ئێستای كازاخستان له دایك بووه، یه‌كه‌مین هۆزانڤانه كه شیعره‌كانی به دیالێكتی لۆكاڵی توركی نووسیوه و دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازی سۆفیگه‌ری یهسهویی و كارتێكراو بووه به ڕێبازی سۆفیگه‌ریی نه‌قشبه‌ندی له ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه.
