کیلیان ئێمباپێ خۆشبەخترین یاریزانی ریاڵ مەدریدە

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە یانەکەی و ئەو یاریزانە ساڵانە، نزیکەی 31 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت.

گۆڵکارە فەڕەنسیەکە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کرد، ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە کردووە، بەڵام خاوەنی زۆرترین مووچەیە و ساڵانە 31.3 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

لە پلەی دووەمی ریزبەندی خاوەن زۆرترین مووچە لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەیڤید ئالابا بەرگریکاری نەمساییە و ئەو یاریزانە، ساڵانەی 22.5 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی دووەم بەرزترین مووچەیە، بەڵام بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانیوە ئەوەی چاوەڕێ لێدەکرا پێشکەشی بکات.

لە پلەی سێیەمیش جود بێلینگهام دێت و ئەو یاریزانەش ساڵانە 20.8 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت و لە پلەی چوارەمیش ڤینیسیۆس جونیۆر دێت، ئەو یاریزانەش ساڵانە هاوشێوەی بێلینگهام 20.8 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 
Fly Erbil Advertisment