بەهۆی خراپی خزمەتگوزاری خۆپیشاندەرانی پارێزگای واست داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی ئەو پارێزگایە دەکەن

دوای چەند ڕۆژێک لە ئاگر کەوتنەوەی مۆڵێک لە پارێزگای واست خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دەستیپێکردەوە.
یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، کاردانەوەکان لە بەرانبەر ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێک بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار و بەرپرسانی ئەو پارێزگایە دەکەن، خۆپیشاندەران داوا دەکەن، سەرجەم بەرپرسانی کارگێری و ئەمنی ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و سزا بدرێن.
ئەو خۆپیشاندەرانەی بۆ پەیامنێری کوردستان24، قسەیان کرد، ئاماژەیان بەوە کرد، پێویستە پارێزگای و تەواوی ئەندامانی ئەو پارێزگایە ئەم شارە جێبهێڵن، داواکاری ئێمە تەنیا ئەوەیە سزای ئەو کەسانە بدرێت کە کەمترخەم بوونە لە هۆکاری ڕوودانی ئەو ئاگرە.
خۆپیشاندەران دەڵێن بەرپرسانی ئەو پارێزگایە هۆکاری گیانیان لەدەستدانی 100 هاووڵاتی ئەو شارەن.
بەشی پزیشکی دادی لە نەخۆشخانەی زەهرا لە واست، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، تەرمە سووتاوەکانی ڕادەستی خێزانەکانیان کردەوە، ئەمەش دوای پشکنینی 'دی ئێن ئەی'یان بۆ کراوە و ناسراونەتەوە.
پزیشکی دادوەری ناسنامەی تەرمی 15 کەسی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هایپەرمارکێتی کوت گیانیان لەدەستداوە.