زیقار ڕووبەڕووی بێئاوی بووەتەوە

زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای زیقار ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌مئاوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و له‌ناوچوونی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بوونه‌ته‌وه، گوندی ئال مه‌لالیش یه‌كێكه له گوندانه‌ی باكووری ئه‌و پارێزگایه، كه زۆربه‌ی خێزانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نه‌خۆشێكیان له‌ماڵه‌وه هه‌یه، كه‌مئاویش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.
گوندی ئال مه‌لالییه له باكووری پارێزگای زیقار، خه‌ریكه بێئاوی كۆتایی به پاشماوه‌كانی ژیان ده‌هێنێت. گوندنشینانیش كه‌وتوونه‌ته دۆخێكی سه‌خت، ئه‌مه‌ش دوای وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌و گونده.
سادق عاشوور، موختاری گوندی ئال مه‌لال بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، گونده‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوه‌وه گرفتارە، وه‌ك به‌چاوی خۆشتان ده‌بینن ئه‌م دۆلكه گه‌ورانه له ڕووباری سه‌ره‌كییه‌وه ده‌هێنین، واتا له ڕووباری غه‌ڕاف. ئه‌و منداڵانه‌ش له ماڵه‌كانیان دێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی خۆیان ئاو بۆ خواردنه‌وه وه‌ربگرن، كشتوكاڵ كۆتایی هاتووه، بۆیه ئه‌مڕۆ ته‌نیا داوای ئاوی خواردنه‌وه ده‌كه‌ین.
ئوم حه‌لیب، هاووڵاتی دەڵێت: ئێمه له گوندی ئال مه‌لال، بێئاوین و كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیشمان هه‌یه، زۆر له‌ئازارداین و هیچمان نییه، ئێمه ته‌نیا ئێوه و خودامان هەیە كه ده‌نگمان بگه‌یه‌نن، خۆشتان ده‌بینن، هیچ ئاوێکمان نییه، هه‌موو ماڵێكیش كه‌سێكی نه‌خۆشی هه‌ر هه‌یه.
ئوم ره‌سول، هاووڵاتی دەڵێت: ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یهێنین زۆر پیسه، هه‌مووی پڕه له میكرۆب دۆخی نه‌خۆشه‌كانممان خراپتر ده‌كات، چۆن ده‌بێت ئاوی پیسیا پێ بده‌ین؟ هه‌موو خێزانێك كه‌سێکی نه‌خۆشی هه‌یه، چۆن ده‌بێت مرۆڤ 5 ڕۆژ جارێك خۆی نه‌شوات؟ ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ستنوێژیش ئاومان نییه، داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین ئاومان بۆ دابین بكات.
له‌كاتێكدا گه‌رمای هاوین توندتر ده‌بێت، داواكاری خه‌ڵكی گوندی ئال مه‌لالي ته‌نیا ئاوی پاكه، كه هه‌م تینوێتیه‌كه‌یان و هه‌میش گه‌رمای له‌شیان كه‌م بكاته‌وه.