سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سهرۆكى كۆمهڵى دادگهريى كوردستانی کرد.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛
بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان؛
بە بۆنەی ههڵبژاردنهوهتان به سهرۆكى كۆمهڵى دادگهريى كوردستان و سهركهوتنى كۆنگرهكهتان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سهركردايهتيى نوێی كۆمهڵی دادگەریی کوردستان دهكهم و هيواى سهركهوتنتان بۆ دهخوازم.
ئومێدەوارم كۆمهڵی دادگەریی کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
23 تەمووز 2025
ڕۆژی شەممە، 19ـی تەممووزی 2025، پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، بە بەشداریی 907 ئەندام کە 180ـیان ئافرەتن، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کە لە پێشوودا ناوی (کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان) بوو، لە ئایاری ساڵی 2001 دامەزراوە و ڕێکاری سوونە و جەماعە جێبەجێ دەکات. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا، هەر عەلی باپیر بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێدراوەتەوە.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ساڵی 2005 بۆ جاری یەکەم بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و بەکۆی شەش هەزار دەنگ، بووە خاوەنی دوو کورسی پەرلەمان. لە دوایین هەڵبژاردنیش، بووە خاوەنی سێ کوردسی.