پوتن بۆ ناتانیاهۆ: ڕووسیا پشتگیریی له یه‌كێتی، سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی سووریای عه‌ره‌بی ده‌كات

كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردووه و پشتگیریی خۆی بۆ یه‌كێتیی سووریا و له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌ی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته دووپات كردووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 28ـی ته‌ممووزی 2025، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردووه و پشتگیریی خۆی بۆ "یه‌كێتی، سه‌روه‌ری و سه‌لامه‌تی سووریای عه‌ره‌بی"ـی دووپات كردووه‌ته‌وه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا گوتووشیه‌تی، پوتن له درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ سه‌قامگیریی سیاسیی سووریا و ڕه‌چاوكردنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به پێویست زانیوه.
كرێملن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پوتن ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئێران نیشان داوه.