بە شەو و ڕۆژ کار لە جووتسایدی بەردەڕەش-کەڵەک دەکرێت

پرۆژەی دروستکردنی جووتسایدی بەردەڕەش-کەڵەک، کە درێژییەکەی 35 کیلۆمەترە و بە گوێرەی ستانداردی پێشکەوتووی جیهانی و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی دروست دەکرێت. هاوکات بە شەو و ڕۆژ کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی و لەو ماوەیی بۆی دەستنیشان کراوە بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
دووشەممە 28ـی تەممووزی 2025، محەممەد حەکیم، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە کوردستان24ـی گوتی: لەو ڕۆژەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی داناوە، کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی جووتسایدی بەردەڕەش-کەڵەک بەردەوام بووە، بە شەو و ڕۆژ کار دەکەین بۆ ئەوەی بەر لەو کاتەی بۆی دیاری کراوە تەواو ببێت و ڕادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
ڕۆژانە 150 ئامێر کار لەسەر ئەو پرۆژەیە دەکەن، ئێستا لە پارێزگای دهۆک، بۆ ئەوەی بە خێرایی پرۆژەکە تەواو ببێت، کار لەسەر دروستکردنی نەخشەسازی جووتسایدەکە کراوە.
ئەو پرۆژەیە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 214 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، بڕیاریشە لە ماوەی سێ تەواو ببێت، هاوکات دەبێت یەکەم ڕێگای خێرا لە سنووری پارێزگای دهۆک.