ترەمپ: حەماس یارمەتییە مرۆییەکان دەدزێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیوای خواست پارە و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت.

ترەمپ، حەماسی بە دزینی یارمەتییە مرۆییەکان تۆمەتبار کرد. هەروەها بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "پارەیەکی زۆر دەنێردرێت، حەماسیش دەیدزێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە پارەیەکی زۆر دەنێرین، هیوادارین دادپەروەرانە ئەو پارەیە دابەشبکرێت لە ناوچەکەدا. وەڵامی باشمان وەرگرتووە سەبارەت بە دابەشکردنی پارە و هاوکارییەکان و دەمانەوێت هەمووان دەستیان بە خۆراک بگات. وەک دەزانن زۆر وڵات پارە دەنێرن، بەڵام بەراورد بە ئێمە ناکرێن، ئەوان و ئێمە پارە دەنێرین و حەماسیش دەیدزێت. ئەوە یارییەکە حەماس دەیکات."

دەشڵێت: ئێمە چاودێری ئەو پارەیە دەکەین و ئیسرائیلیش لەم بابەتە ئاگادار دەبێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین لەگەڵ گیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاوتوێی نەکردووە.

ڕوونیشیکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ستارمەر هەمان هەڵوێستیان هەیە لەسەر ئیسرائیل، ئەمەش بەو مانایە نییە کە لەگەڵیان هاوڕا بم.

گوتیشی: سەرۆک ماکرۆن کارێکی باش دەکات، بەڵام من لەگەڵ ڕاگەیاندنەکەیدا نیم کە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا، پێموایە ستارمەریش کارێکی باش دەکات و هەمان لێدوانیشی داوە و ئەوەش باشە، بەڵام مەرج نییە منیش ڕازی بم.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment