کاتی ڕنینەوەی سماقی ئاکرێیە
کاتی ڕنینەوەی سماقی ئاکرێیە

کاتی ڕنینەوەی سماقی ئاکرێیە

سماقی ئاکرێ پێگەیشتووە و جووتیارانی دەڤەرەکە دەستیان بە ڕنینەوەی کردووە. سماقی ئاكرێ له‌ ھه‌موو ناوچه‌كان خواستی له‌سه‌ره‌ و له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكاش نێردراوه‌، چونكه‌ بێگرفته‌ و سماقی خۆمانه‌یه‌ و تامێكی تایبه‌تی ھه‌یه‌ و خه‌ڵك به‌بێ دوودڵی ده‌یكڕێت و به‌كاری دەهێنێت؛ بۆیه‌ لەلایەن جووتیارانەوە بایەخی پێ ده‌دەرێت.