ئەردۆغان بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 12 بەندکراو دەرکرد

سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ژمارەیەک بەندکراو دەرکرد، بەهۆی هەبوونی نەخۆشی و هەڵکشانی تەمەنیان، چەند کەسێکیان ئەندامی ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە) بوون.

ئەمڕۆ هەینی، 1ـی ئابی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 12 بەندکراو دەکرد، بەهۆی هەبوونی نەخۆشی و هەڵکشانی تەمەنیان.

هەروەها لە نێو ئەو کەسانەی کە سزای هەتا هەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، سزاکانیان جۆرا و جۆرن، چەند کەسێکیان بەهۆی ئەندابوونیان لە ڕێکخراوی پەکەکە.

بەگوێرەی یاسا، سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی هەیە و دەتوانێت  لێخۆشبوون بەپێی مادەی 104 دەستوور بەکاربهێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو وەیسی ئاکتاش سکرتێری عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی لە دوای زیاتر لە 31 ساڵ ئازادکرا.

 
 
Fly Erbil Advertisment