بەهۆی کەمیی کارەباوە، سبەینێ لە نۆ پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشووە

قەیرانی کەمیی کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حکوومەتی ئێرانی ناچار کردووە لە نۆ پارێزگا پشوو ڕابگەیەنێت.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، بڵاویان کردووەتەوە، سبەینێ چوارشەممە، 6ـی ئابی 2025، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا و ڕێگریی لە بەفیڕۆدانی، لە پارێزگاکانی کرماشان، گولستان، گەیلان، مازندەران، خوراسانی ڕەزەوی، تەورێز، خوزستان، ئەلبورز، سمنان و چوارمحاڵ و بەختیاری، پشووە و سەرجەم دامودەزگا حکوومەتییەکان دادەخرێن.

لە هەردوو پارێزگای گەیلان و مازندەران، ئەمڕۆ، سێشەممە، دامودەزگا حکوومییەکان لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا 11ی نیوەڕۆ کار دەکەن. 

وەزارەتی وزەی ئێران، ئاگەداری هاووڵاتیانی کردووەتەوە کەمتر کارەبا بەکار بهێنن و زیادەڕەویی نەکەن.

بەرپرسانی پارێزگای سیستان و بەلوجستانیش ڕایانگەیاندووە "بەرزبوونەوەی نائاسایی پلەکانی گەرما، قەیرانی کارەبا و هەڵکردنی بەردەوامی تۆز و خۆڵباران، دانیشتووانی پارێزگاکەی هەراسان کردووە."  

 
Fly Erbil Advertisment