جومانە غەلای: 31 هاوپەیمانێتی و 38 پارتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمار کردووە

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: 31 هاوپەیمانێتی، 38 پارتی سیاسی و 79 کاندیدی سەربەخۆ، خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمار کردووە.
سێشەممە 5ـی ئابی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: لە ڕێککەوتی 9ـی ئابی 2025، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە کاندید، پارت و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت.
هاوکات ڕاشیگەیاند: 31 هاوپەیمانێتی، 38 پارتی سیاسی و 79 کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە.
ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، هەروەها دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی کاندیدان، چاوەڕێ دەکرێت کۆمیسیۆن، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریی بکات .