بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە و سێ سەرباز برینداربوون

لە پارێزگای نەینەوا بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند، لیوای 43ـی سوپای عێراقی لەگەڵ ئەنسارو مەرجەعیەی سەر بە حەشدی شەعبی ئەرکێکی ئەمنیان لە جەزیرەی حەزەر لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا ئەنجام دا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، "لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان بۆمبێکی چێندراو پێیاندا تەقییەوە و سێ سەربازی سوپای عێراق بریندار بوون، گوتیشی: دوای برینداربوونیان سەربازەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک ناوچەکە بۆ چارەسەرکردن.
پێشتریش لە پارێزگای سەڵاحەددین لەکاتی کنە و پشکنینی هێزە ئەمنییە هاوبەشەکان لە ناوچەی سوکریات بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپای عێراقی کوژران.