ریاڵ مەدرید دەیەوێت سێ یاریزان بەڵاش بگوازێتەوە

ریاڵ مەدرید
ریاڵ مەدرید

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا چەند وەرزێک بوو سیاسەتی گواستنەوەی یاریزانی بێ بەرامبەری گرتبووەبەر، بەڵام ئەم هاوینە بە ناچاری پارەیەکی زۆریان لە گواستنەوەی چەند یاریزانێک خەرجکرد. سەڕەرای ئەوەش یانەکە لە ئێستاوە بۆ هاوینی داهاتوو، کار لەسەر گواستنەوەی سێ یاریزانی بێ بەرامبەر واتە بەڵاش دەکات.

یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو، ئیبراهیم کۆناتی بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوول، ئەو بەرگریکارە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و ئەو کات دەتوانێت، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکات.

ئیبراهیما کۆناتێ

 

کۆناتێ زۆر هەوڵیدا ئەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە شاهانەکەوە بکات، بەڵام یانەکەی ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت، هەرچەند بەرپرسانی لیڤەرپوول لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئارنۆڵد بەڵاش لەدەستیان نەچێت. کەچی یاریزانەکەش ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی یانە ئیسپانیەکە بۆ هاوینی داهاتوو، دایۆت ئۆپامێکانۆ بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیایە، ئەو بەرگریکارە فەڕەنسیەش هاوشێوەی هاونیشتیمانیەکەی لە یانەی لیڤەرپوول، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبهێڵێت.

دایۆت ئۆپامێکانۆ

 

سێیەم ئامانجی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر یاخود بەڵاش بگوازێتەوە ریزەکانی، جیان لویجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسایە، ئەو یاریزانەش هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

جیانلویجی دۆنارۆما

 

دیارترین ئەو یاریزانانەی لەم دوو وەرزەی رابردوو بێ بەرامبەر پەیوەندیان بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە، بریتین لە کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی و هەروەها ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری ئینگلیزی پێشووی یانەی لیڤەرپوول.

 
 
Fly Erbil Advertisment