سلۆڤینیا هاوردەکردنی کاڵای ئیسرائیلی قەدەغە کرد

سلۆڤینیا هاوردەکردنی بەرهەمەکانی ئیسرائیلی قەدەغە کرد، ئەمەش بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە وەک وەڵامێکە بۆ "سیاسەتی حکوومەتی ئیسرائیل کە ئاسۆی ئاشتی بەردەوام تێکدەدات".

حکوومەتی سلۆڤینیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل "پێشێلکاریی جددی و دووبارەی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان" لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات.

لە بەیاننامەیەکدا حکوومەتی سلۆڤینیا ڕایگەیاند، سلۆڤینیا "نابێت بەشێک بێت لەو زنجیرە کارانەی ئیسرائیل کە چاو کوێر دەکات" لە "پێشێلکاری، کاری نایاسایی و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و دەرکردن و کوشتنی خەڵکی مەدەنی".

بەم پێیە حکوومەتی سلۆڤینیا بڕیاریدا هاوردەکردنی کاڵای ئیسرائیل قەدەغە بکات وەک "وەڵامێکی ڕوون بۆ سیاسەتی حکوومەتی ئیسرائیل کە ئاسۆی ئاشتی بەردەوام تێکدەدات".

حکوومەت لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، دوای قەدەغە کردنی کاڵاکانی ئیسرائیل، بیر لە "وادەیەکی نزیکیش دا ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر". 

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی سلۆڤینیا لە زاری ئەو داتایانەی حکوومەتەوە کە لە مانگی یەکدا بڵاوکراونەتەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی ساڵانی 2022 و 2024، سلۆڤینیا هیچ بەرهەمێکی لە ئیسرائیلەوە هاوردە نەکردووە، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە نایاسایی دادەنرێت.

بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، لە ساڵی 2023وە بەهای سەرجەم هاوردەکردنی سلۆڤینیا لە شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا تەنیا دوو هەزار یۆرۆ بووە.

هەناردەکردنی سلۆڤینیا بۆ شارۆچکەکانی کەناری ڕۆژئاوا بریتییە لە ئامێری پزیشکی و دەرمان.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment