سبەینێ پرۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی ناوی حاجییان ڕادەگەیەنرێت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار بکەن و سبەینێ ئەو پرۆسەیە کارا دەکرێت.

شەممە 9ـی ئابی 2025،  کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت: بە مەبەستی خستنەڕووی شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان، کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنییە، سبەینێ کاتژمێر 11ـی بەیانی، زانیاری لەبارەیەوە دەخرێتەڕوو و سیستەمەکە چالاک دەکرێت.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، لەمەودوا هاووڵاتی پێویست ناکات بۆ ناونووسین بۆ حەج، سەردانی هیچ نووسنگەیەکی حەج و عومرە بکات، سیستەمی فۆرم نامێنێت، بەڵکوو هەمووی دەبێتە دیجیتاڵی.

 
Fly Erbil Advertisment