ئەمەریكا بڕیاری داخستنی باڵۆزخانەی لە بەغدا دەدات
حكومەتی عێراق پەیامێك دەگەیەنێتە ئەمەریكا
K24 - ھەولێر
ئەمەریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی لە بەغدا دەدات و وەزیری دەرەوەی عێراقیش رایدەگەیەنێت، ئەمە زیانێكی زۆر بەدوای خۆیدا دەھێنێت و رەنگە وڵاتانی دیكەش ھەمان رێگە بگرنەبەر.
فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق پەیامی گەیاندووەتە ئەمەریكا كە بەم بڕیارە دڵخۆش نییە، ئەمە زیانێكی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت، ھەروەھا رەنگە كشانەوەی ئەمەریكا لە بەغدا وابكات، وڵاتانی دیكەش ھەمان رێگە بگرنە بەر.
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی، گرووپە توندڕەوەكان بەم ھێرشانە ھیچیان دەست ناكەوێت جگە زیانگەیاندن بە سەروەری خاكی عێراق، چونكە ئەوە بەرگریكردن نییە، بەڵكو ھێرشن بۆ سەر خودی حكومەتی عێراق.