ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل دادەمەزرێت

بەئامانجی تێکۆشان بۆ دۆزی کورد و لۆبیکردنی کوردی لەدام و دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ، ئەمرۆ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دادەمەزرێت.
مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ڕێگای ئەم ناوەندەوە هەوڵ دەدرێت کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لێک نزیک بکەنەوە و دواتریش هەمووان پێکەوە کاری هاوبەش دەکەین، بۆ ئەوەی کاریگەریمان هەبێت لەسەر بڕیار و سیاسەت و یاساکان کەلەم ووڵاتەدا دەردەچن.
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل ئاماژەی بەوەش کرد، لەم ناوەندەدا چالاکی جۆراوجۆری ڕۆشنبیریی و هونەری و سیاسی تیادا بەرێوەدەچێت. هاوکات دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پەرلەمانی ئەوروپاو ناتۆ ئەنجام دەدەین.