رووماڵ

مەسرور بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی پاپا فرانسیس دەردەبڕێت

به‌ سه‌ردانیكردنی پاپا فره‌نسیس بۆ هه‌ولێر، خۆشحاڵ ده‌بم

دیداری مەسرور بارزانی و پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان
دیداری مەسرور بارزانی و پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی پاپا فرانسیس دەردەبڕێت.

سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی سەردانی خاوەن پایە پاپا فرانسیس دەکەم بۆ هەرێمی کوردستان لە مانگی ئادار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی سەردانکردنم بۆ ڤاتیکان لە مانگی شوبات، لەبارەی کوردستان و بەهاکانمان بۆ ئاشتیی و لێبوردەیی قسەم لەگەڵ کرد.هیوادارم خۆی لە نزیکەوە ئەو بەهایانە ببینێت.

لە شوباتی ئەمساڵ، مەسرور بارزانی لە ڤاتیکان چاوی کەوت بە پاپا فرانسیس، لەو کاتە پاپا فرانسیس رایگەیاند، پێزانینی هەیە بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان.