له هه‌ورامان وه‌رزی كه‌لانه‌ی پیچكه

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له خواردنه تایبه‌ته‌كانی هه‌ورامان كهلانهیه، ساڵانه له وه‌رزی به‌هاردا، له ئاواییه‌كانی هه‌ورامان، ژنان له گیای به‌هاره‌ی پیچك كه‌لانه له پاڵ نانی هه‌ورامیدا درووست ده‌كه‌ن و كه‌لانه‌ی پیچك به كه‌ره‌ی خۆماڵی چه‌ور ده‌كرێت و وه‌ك یه‌كێك له خواردنه پڕچێژهكانی به‌هار ده‌خورێت.
پیچك، وشه‌یه‌كی هه‌ورامییه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به هه‌ندرێشه، یاخود هه‌ندرێشن ناوده‌برێت و به‌ناوبانگترین جۆریشی پیچكی داڵههۆیه له هه‌ورامان.
ئه‌و گیایه له كوێستانه‌كان ده‌ڕوێت و هاوشێوه‌ی سیره و تامێكی توونی هه‌یه و گه‌ڵای له گه‌ڵای كه‌وه‌ر باریكتره و سه‌وز و سێ سووچن و گوڵی زه‌ردیش ده‌گرێت و له ژێرییه‌وه سهلكێكی وردی هاوشێوه‌ی سیر و پیاز هه‌یه.
سوودی ته‌ندرووستی پیچك زۆرن و بۆ له‌ناوبردنی كرمی ریخۆڵه و دڵ ئێشه و خوێنبه‌ربوونی گه‌ده و نه‌هێشتنی تاڵی ده‌م و رزگاربوون له دانهجیڕهی شه‌وان زۆر به سووده.
وێنه: سارا جه‌عفه‌ری












