ته‌قينه‌وه‌كان ئه‌نقه‌ره‌ ده‌هه‌ژێنن

Kurd24

K24 – ئه‌نقه‌ره‌

دوو ته‌قينه‌وه‌ رێپێوانه‌كه‌ى شارى ئه‌نقه‌ره‌ى كرده‌ ئامانج و به‌وهۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى.

دواى ئه‌وه‌ى دوو ته‌قينه‌وه‌ له‌ شارى ئه‌نقه‌ره‌ روويدا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ تاوه‌كوو ئێسته‌ 86 هاووڵاتى گيانيان له‌ ده‌ستداوه‌و 126ديكه‌ش برينداربوون.

به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (10.10.2015) دوو ته‌قينه‌وه‌ له‌ وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا رووياندا، به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌كانه‌وه‌ 86 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و 126ى ديكه‌ برينداربوون.

ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌و رێپێوانه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج كه له‌لايه‌ن چالاكوانه‌ مه‌ده‌نييه‌كانى توركيا‌ له‌ دژی‌ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ نێوان حكوومه‌ت و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) به‌ڕێوه‌ده‌چوو، جگه‌ له‌ زيانى گيان، ‌زيانێكى زۆريش به‌ر وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ركه‌ كه‌وتووه‌.